بەرهەمهێنان
بەرهەمەکانی زۆم
بە بایەخەوە دروستکراوە
شیری خاو
1
پرۆسەی بەرهەمهێنانمان بەپابەندبوون بە پاڵپشتیکردنی جووتیارانی نێوخۆیەوە دەستپێدەکات. بۆ کەمکردنەوەی باری سەرشانی گوندنشینان و جوتیارانی کوردستان و تێچووی گواستنەوەی شیر، ئێمە ٢٦ وێستگەی وەرگرتنی شیرمان دامەزراندووە کە کەوتوونەتە شوێنی ستراتیژی لە سەرانسەری ناوچەکەدا. ڕۆژانە جوتیاران و ئاژەڵداران شیری تازەیان لە ناو کۆنتێنەری (دەفری) تایبەت دەگەیەننە ئەو بنکانە.
بنکەکانی کۆکردنەوەی شیر و شیری تازە
2
کاتێک شیرەکە دەگات، پسپۆڕانمان کواڵتییەکەی تاقیدەکەنەوە، دڵنیا دەبنەوە کە یەکانگیرە لەگەڵ هەموو ستانداردەکان. تەنیا باشترین و پاکترین شیر هەڵدەبژێردرێت بۆ پڕۆسێسکردنی زیاتر. لەوێوە، شیرەکە بە تانکەری تایبەتمەند دەگوازێتەوە بۆ کارگە هەرە پێشکەوتووەکەمان.
پڕۆسەی پاستوریزەکردن و بەرهەمهێنان
3
لە ساتی گەیشتن بە کارگەگە، شیرەکە دووبارە دەخرێتەوە ژێر پشکنینی ورد، بۆ دڵنیای دان بە ڕاستی و دروستی کواڵتییەکەی. ئێمە شانازی دەکەین بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک بەرهەمی ١٠٠% سروشتی و لە ناوخۆ بەرهەمهاتوو، دوور لە زیادکراوەکان و تامی دەستکرد یان شیری تۆز. هەر پاروویەک یان قومێک لە بەرهەمە شیرەمەنیەکانی زۆم گەواهیدانە بۆ پاکی و تامی رەسەن.
دابەشکردن بەسەر بازاڕ
4
کاتێک شیرەکە لە پشکنینی توندی کواڵتیمان دەرچوو، بە وریاییەوە دەپێچرێت (پاکەت دەکرێت) تاکو تازەیی و بەهای خۆراکی خۆی بپارێزرێت. لە کارگەکەمانەوە، ئەم بەرهەمە دروستکراوانە شوێنی خۆیان لە شار و شارۆچکەکان دەکەنەوە، کە لە لایەن گرووپی تایبەتمەندمانەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازێنەوە.
بەرهەمەکانی شیرەمەنی زۆم وا دیزاینکراون کە ڕەچاوی تەندروستی و دڵخۆشی ئێوە بکەن. بە هەڵبژاردنی زۆم، دەبیت بە بەشداربووێکی چالاك لە ژیانی ڕۆژانەمان، هەڵبژاردنی تەندروستر بۆ خۆت و خۆشەویستانت. تێکەڵی سروشت بە، ئەزموونی پاکیەکەی بکە، وە با زۆم هاوڕێی متمانەپێکراوی گەشتەکەت بێت بۆ شێوازی ژیانکردنی سەلامەتتر و تەندروستتر.
١٠٠٪ سروشتی
ئێمە شانازی دەکەین کە بەرهەمەکانمان بە تەواوی سروشتین، بەبێ هیچ زیادکراوێکی دەستکرد یاخود مادەی پارێزەر
١٠٠ ٪ خۆماڵی
زۆم بە شانازییەوە لەناو دڵی هەرێمی کوردستان دروست بووە. بە هەڵبژاردنی زۆم، تۆ پاڵپشتی جوتیارانی ناوخۆیی دەکەیت و هاوکار دەبیت لە گەشەی کۆمەڵگەکەمان.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بەرهەمە شیرەمەنییە ئۆرگانییەکانمان
© هەموو مافەکان پارێزراون بۆ کۆمپانیای زۆم - 2025