Logo

کوردی

about

دەربارەی ئێمە

milkwave2

زۆم لە مانگی ئایاری/خەرمانانی ٢٠٢٣ بە دیدگەیەک بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر لە بازاڕدا دامەزرا. وەک شیرەمەنی ڕەسەنی ئۆرگانیکی کوردستان، ئامانجی ئێمە بەرهەمهێنانی بەرهەمی شیرەمەنی تەندروست و ئۆرگانیکە بۆ خێزانەکان لە سەرانسەری وڵاتدا و بەهێزکردنی ئاژەڵدارەکان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ داهاتی بەردەوامە.

ئێمە بە تایبەتی شیرەمەنی ئۆرگانیک دەخەینە بازاڕەوە چونکە باوەڕمان وایە ئەو بەرهەمانەی تەواو ئۆرگانیکن، تەندروسترینن بۆ بەکاربەران. لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە، تۆڕی جووتیارانمان بەشێوەیەکی بەرچآو زیادی کردووە ژمارەیان بەردەوام لە هەڵکشاندایە، ئەمەش وایکردووە بین بە یەکێک لە خێراترین براندەکانی شیرەمەنی گەشەکردوو لە بازاڕەکەدا.

بۆ زیاتر بەهێزکردنی جووتیاران، ئێمە ٢٦ وێستگەی کۆکردنەوەی پێشکەوتوومان دامەزراندووە کە ستراتیژیانە بە درێژایی سنوورە جوگرافییەکان جێگیرکراون. ئەمەش تەنیا تێچووی گواستنەوەی شیر و بارگرانی لەسەر جووتیاران کەمناکاتەوە بەڵکو هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنێت و هاندەری گەشەسەندنی ئابوورییە لە هەرێمەکەدا. لە زۆم، هێشتنەوەی سەرمایەی ناوخۆیی لە نێوخۆی وڵات لە پێشینەی کارەکانمانە، بە وەبەرهێنان لە پڕۆژە نێوخۆییەکان و بەهێزکردن و باشترکردنی بۆماوەیی ئاژەڵداری نێوخۆیی، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات بۆ جووتیاران.

icon55

ئامانجی زۆم

ئامانجی ئێمە بەرهەم هێنانی بەرهەمی شیرەمەنی تەندروست و ئۆرگانیکە لە شیری مانگای نێو لەوەڕگەی سروشتی بۆ خێزانەکان لە سەرانسەری وڵاتدا، دوور لە هەر ماددەی زیادە و پارێزەر و تام و بۆنی دەستکرد. هەوڵ دەدەین بۆ بەهێزکردنی جووتیارانی ناوخۆیی و ڕەخساندنی دەرفەتی داهاتی بەردەوام بۆیان لە ناوچەکەدا.

aboutm1
icon56

دیدگەی زۆم

ئێمە باوەڕمان بە دروستکردنی پرۆژەیەکی خۆڕاگر هەیە کە بتوانێت خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییە تەکنەلۆژی و ئابووری و کولتوورییەکانی داهاتوودا بگونجێنێت. ڕێبازەکەمان بریتییە لە بەردەوامی و گشتگیری و تیشک خستنەسەر خزمەتگوزاری، کە سوودمەندبووی سەرەکی تێدا کۆمەڵگەیە.

aboutm2
icon57

بنەما سەرەکییەکانمان

ئێمە تایبەتمەندین بە ڕایکردنی کارەکەمان بەوپەڕی دەستپاکی، پابەندبوونی تەواو بە بنەما ڕەوشتییەکان، پابەندبوونی تەواو بە هەموو یاسا و ڕێسا پەیوەندیدارەکان.

aboutm3

خۆشگوزەرانی کارمەند گرنگە بۆمان

پابەندین بە بەرزڕاگرتنی پێگەیاندنی بەردەوام و ژینگە دۆستی. سەرنجمان لەسەر سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کارمەندەکانمانە لە ڕێگەی ڕێکارە توندەکانی سەلامەتی، دڵنیابوون لە پاراستنیان لە هەر مەترسییەکی پێشبینینەکراو و پاراستنی تەواوی دامەزراوەکە. ئێمە بە ڕێگایەکی ژینگەدۆستانە کاردەکەین. سیستەمی کارامەی بەڕێوەبردنی پاشماوە لە پێشینەی کارەکانمان دەبن و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ڕێگریکردن لە هەر کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژینگە لە ئەنجامی فڕێدانی پاشماوەکانمان. پابەندبوونمان بۆ سەلامەتی و ژینگە بەشێکی سەرەکییە لە بەها سەرەکییەکانی کارکردنمان.

بەهێزکردنی ئاژەڵداران

لە زۆم، ئێمە لە ئەرکێکداین بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دروستکردنی داهاتی بەردەوام بۆ گوندنشینان و ئاژەڵداران، لە هەمان کاتدا باشترین بەرهەمی شیرەمەنیتان بۆ دابین دەکەین


بە ٢٦ بنکەی وەرگرتنی شیری پێشکەوتوو کە ستراتیژیانە بەدرێژایی سنوورە جوگرافییەکان دانراون ، ئێمە بارگرانی لەسەر جووتیاران کەمدەکەینەوە لە هەمان کاتدا بەهێزیان دەکەین بۆ ئەوەی گەشە بکەن.


ڕەخساندنی هەڵی کار

زۆم تەنها گوزارشت لە شیر نییە؛ پەیوەندی بە ڕەخساندنی دەرفەتەوە هەیە. بە زیاتر لە ٣٠٠ کارمەندی فەرمی و زیادبووندایە، شانازی دەکەین کە بەشدارین لە ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە ناوچەکەدا. بەڵام پابەندبوونمان بەوەوە کۆتایی نایەت؛ بە کڕینی شیر لە جووتیارانی ناوخۆیی، زۆم زیاتر لە ٢٧٠٠ دەرفەتی بەدەستهێنانی داهات لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەریدا دروست دەکات.


زۆم هەناسەیەکی نوێی ژیان دەبەخشێت بە ئابووری نێوخۆیی، گەشەپێدانی بەردەوام و کەمکردنەوەی بێکاری. لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بەشێک بن لەم گۆڕانکارییە ئەرێنییە


بەهێزکردنی ئابوری

لەگەڵ زۆم، هێشتنەوەی سەرمایەی نێوخۆیی لە وڵات لە پێشینەی کارەکانمان دادەنێین.


بە وەبەرهێنان لە پرۆژە نێوخۆییەکان، ئابوری وڵات بەهێز دەکەین و ڕێگری لە ڕۆیشتنی سەرمایە بۆ دەرەوەی وڵات دەکەین.


پابەندبوونمان بە باشترکردنی کوالیتی مانگای شیردەر کەرتی ڤێتێرنەری دەبوژێنێتەوە و داهاتی جووتیاران زیاد دەکات


markers

0

بنکەکانی وەرگرتنی شیر

employees

0

کارمەند

milk1

0

سوودمەندبوو

availability

بنکەی وەرگرتنی شیر

بەرهەمەکانتان بە شێوەی ئۆنلاین داوابکە!

showmarket
talabat
tiptop
steps

© هەموو مافەکان پارێزراون بۆ کۆمپانیای زۆم - 2025